لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات مافی گەل لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و گردبونەوەی ئاشتیانە بپارێزێت و لێپێچینەوە لەهەمو ئەوانە بكات كە هێز و توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان بەكاردەهێنن.
ئاوێنە: ئیلیۆت ئێنگل، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە پارتی كۆمارییەكان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ مایكڵ ماكۆل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتی كۆمارییەكان رایگەیاند، هانی حكومەتی عێراق دەدەن بۆ پاشگەزبونەوە لە بڕیاری بڕینی ئینتەرنێت و فیلتەركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
بەیاننامەكە داواشی لەحكومەتی عێراق كردوە گەرەنتی ئەوە بكات كە تەواوی حزبە سیاسییەكان و گروپە ئەتنییەكان و مەزهەبەكان بە ئارامی بژین لە عیراقێكی بەهێزو خاوەن سەروەری و پێشكەوتندا.