پەرلەمانتارێك: وەڵامەكەی حكومەت بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكان رون نییە
  2019-12-02       879       

حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست وەڵامی پەرلەمانی كوردستان دەداتەوە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، وەڵامەكەی حكومەت رون نییەو پەرلەمان ئامادەیە كار لەسەر پڕۆژە بڕیارەكە بكات.

ئاوێنە: عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە "كوردسات نیوز"ی راگەیاند، حكومەتی هەریم سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بە نوسراوێك وەڵامی پەرلەمانی داوەتەوە، بەڵام وەڵامەكەی رون نییە.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"بەپێی ئەو وەڵامە بێت حكومەت پێویستی بە كاتی زیاترە، پەرلەمان و لیژنەی یاسایی پابەندن بەوەی كارەكانیان جێبەجێبكەن و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە بڕیارەكە بكەن بۆ ئەوەی چیتر ئەو پرسە دوانەكەوێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو"دامەزراندنی گرێبەستەكان بارگرانی دارایی بۆ حكومەت دروست ناكات و پێویستە وەزارەتی دارایی هۆكاری جێبەجێنەكردنی ئەو بڕیارە ئاشكرابكات."

چەند رۆژێك لەمەوبەریش سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبو"لەم بەروارەوە ١٧/١١/٢٠١٩ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دو ھەفتەی داوەتە حکومەتی ھەرێم بۆ بەھەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، ئەگەر نا پەرلەمانی کوردستان پێویستە لە ١/١٢/٢٠١٩ کە وادەکە تەواو دەبێت دەست بە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بکات بۆ خوێندنەوەی دوەمی پێشنیارە بڕیارەکە."

ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی وتبوشی"ھەست دەکرێ حکومەت پاش بەرچاوڕونی وەزارەتی دارایی بۆ ژمارەی گرێبەستەکان چارەنوسی بەھەمیشەییکردنی گرێبەستەکانی بەنادیاری ھێشتۆتەوە!"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×