ئه‌مریكا: ئێران به‌نهێنی مووشه‌كه‌كانی بۆ نێو خاكی وەڵاتێکی دراوسێ گواستۆته‌وه‌
  2019-12-05       1143       

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ''ئێران ده‌ستیكردووه‌ كه‌ به‌گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ كورت مه‌وداكانی بۆ نێو عێراق''.

ئاوێنه‌: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئێران ره‌وشی ئێستای عێراقی قۆستۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كی كورت مه‌ودا دابمه‌زرێنێ و تا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ترس و دڵه‌راوكێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رپا بكات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م مووشه‌كانه‌ مه‌ترسی ده‌خه‌نه‌ سه‌رهاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئێران ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی هیچ چالاكییه‌كی نهێنی له‌عێراقدا ناكات.

 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×