مەسرور بارزانی، بەبۆنەی تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر حكومەتەكەیدا، وتارێك پێشكەش دەكات
  2019-12-07       493       

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربونی كابینەكەیدا، وتارێك پێشكەش بكات.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەوتارەکەیدا کە بڕیارە سەعات هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر "دەستکەوتەکان"ی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی پارتی ئەو تەوەرانەی سەرۆکی حكومەت لە وتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات بریتین لە "پرۆسەی  چاکسازی کارگێڕی و دارایی، روبەڕوبونەوە و سنورداركردنی گەندەڵی، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابوری، باشترکردنی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا."

هاوکات لە گەڵ وتارەکەی سەرۆکی حكومەتدا بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاریی و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە.

رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×