نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکانی شەوی رابردووی گۆڕه‌پانی خه‌للانی دەکات
  2019-12-07       615       

سه‌رۆكی نێرده‌ی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین هینیس-پلاسخارت بەتوندیی ئیدانەی هێرشەکانی شەوی رابردووی گۆڕه‌پانی خه‌للانی بەغدادی پایتەخت کرد کە کرایە سەر خۆپیشاندەران و داوایکرد ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بدرێنە دادگا.

ئاوێنه‌: جینین هینیس-پلاسخارت لە تۆری کۆمەڵایەتی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردووه‌تەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی کردووە کە لە بەغدادی پایتەختی عێراق کراوەتە سەر خۆپیشاندەرانی بێچەک و لەئەنجامدا چەندین کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی.

پلاسخارت دەڵێت “کوشتنی خۆپیشاندەران بە ئەنقەست لەلایەن چەکدارەکانەوە، جگە لە رەشەکوژیی بەرامبەر گەلی عێراق، هیچ شتێکی دیكه‌ نییە”.

داواشیکردووە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستنیشانبکرێن و هەرچی زووە بدرێنە دادگا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×