2019-12-08   2746     
شوان عادل، بەڕێوەبەر و پشکەشکاری ئێن ئاڕ تی لەسەر سکاڵای سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستگیرکرا.
ئاوێنه: ڕێباز مەحمود، پارێزەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە کەناڵەکەی خۆی ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ناوی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕاپۆرتێکی پێشووتری ئێن ئاڕتیدا هاتووە، سکاڵای لەسەر شوان عادل وەک بەڕێوەبەری کەناڵەکە تۆمارکردووە.
ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ شوان عادل چووەتە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەستگیربکرێت.