كەشناسی هەرێم كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوكردەوە
  2019-12-08       1501       

كەشناسی هەرێم كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی لە شارەكانی باشوری كوردستان بڵاوكردەوەو دەشڵێت، لەسلێمانی زۆرترین باران باریوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی تا ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاكانی باشوری كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی كەشناسی ئەمساڵ لەشاری سلێمانی زۆرترین باران باریوە كە بڕەكەی 180ملم بوە.

ئاشكراشیكردوە كە ئەمساڵ لە هەڵەبجە 120ملم ، دهۆك 115ملم، كەركوك 65ملم و لەهەولێر 44ملم باران باریوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×