كۆپتەرێكی سوریا لە حەڵەب خرایە خوارەوە
  2020-02-14       618       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەیەكی كۆپتەری سەربە سوپای سوریا لە ئاسمانی پێدەشتەكانی باكوری رۆژئاوای حەڵەب خراوەتە خوارەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی روانگەی سوری، كۆپتەرەكە لە بەرزاییەكانی ناوچەكەوە كراوەتە ئامانج و دوای كەوتنە خوارەوەشی ستافی كۆپتەرەكە بە كوژراوی لەناوچەی كەوتنەخوارەوەی دۆزراونەتەوە كە دو فڕۆكەوانن و تەرمەكانیان بەتەواوی شێواوە.

ئەوەش دوەم كۆپتەری سوریایە لە ماوەی سێ رۆژی رابردودا دەخرێتە خوارەوە بەڵام ئەوەی رۆژی 11ی ئەم مانگە لە ئاسمانی پارێزگای ئیدلب خرایە خوارەوە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە كرایە ئامانج.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×