شێخ جەعفەر رونكردنەوە لەبارەی لێدوانێك سەبارەت بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی دەدات
  2020-02-19       3363       

شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە دابێت.

ئاوێنە: دوێنێ سێشەممە، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا بە هاوسەرۆكی حزبەكە هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕێك لەزاری شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێیتەوە، وتویەتی"چاره‌نوسی یه‌كێتی كه‌وته‌ ده‌ست دو منداڵی خیانه‌تكار له‌ گه‌ل و نیشتیمان، یه‌كێتی ڕۆژانێكی تاریك چاوه‌ڕێیه‌تی." بەڵام شێخ جەعفەر رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی سەبارەت بەو پرسە بۆ هیچ میدیایەك دابێت.

شێخ جەعفەر لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"بەندە هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی بۆ هیچ كەناڵ و میدیایەك نەداوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێرەوە پێتان رادەگەیەنم سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە و دورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە."

دەقی رونكردنەوەكەی شێخ جەعفەر:

رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك ماڵپەڕی (چركە) كە گوایە لێدوانیان لە من وەرگرتبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لێرەوە پێتان رادەگەیەنم كە بەندە هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی بۆ هیچ كەناڵ و میدیایەك نەداوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لێرەوە پێتان رادەگەیەنم سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە و دورە لە راستییەوە و هیچ پەیوەندییەكی بە منەوە نییە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ موستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19-2-2020

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×