وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن دۆلار ئه‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ی
زانیاری و شوێنی هه‌مزه بن لادن-ی بۆ ده‌ستنیشان بكات.
ئاوێنه، لوقمان غه‌فور: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ 28ی شوبات، بڵاویكرده‌وه
كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی په‌خشینی پاداشت له‌پێناو چه‌سپاندنی دادوه‌ریدا،
پاداشتی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه شوێن و زانیاری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده (هه‌مزه
بن لادن) بگه‌یه‌نێته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ر شوێنێك بێت و بڕی پاداشته‌كه‌ش
به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن دۆلار.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتوه كه هه‌مزه بن لادن كوڕی سه‌ركرده‌ی پێشوی
ئوسامه بن لادن-ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعده‌یه‌و له ساڵی 2015ه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی
نوێی ئه‌لقاعده، له‌رێگه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌وه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه،
خۆی ده‌ناسێنێت و ئاماژه به هێرشكردن ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ده‌شڵێت "هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌مزه بن لادن وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوكی
ئاماژه‌یان پێده‌دات كه له ئایاری 2011 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه له5ی یه‌نایری
2017ه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێی بڕیاری جێبه‌جێكردنی ژماره
13224 هه‌مزه بن لادن-ی وه‌ك تیرۆریستێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناساندوه و له‌ئه‌نجامی
ئه‌م دیاریكردنه‌شدا هه‌مو سه‌رچاوه ماددیه‌كانی هه‌مزه و ئه‌وانه‌شی كه‌كه‌وتونه‌ته
ناو چوارچێوه‌ی كاری ئه‌وه‌وه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه
له‌كارخراون، هه‌مو كه‌سێكی ئه‌مریكیشی له‌مه‌ترسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاگاداركردۆته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌دره‌س بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ
هه‌ركه‌سێك ئه‌و زانیارییه ببه‌خشێت و پاداشته‌كه‌ی وه‌رگرێت.