نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند له مانگی كانونی یه‌كه‌می
ساڵی رابردوه‌وه لانیكه‌م 84 كه‌س كه یه‌ك له‌سه‌ر سێیان منداڵ بون، له‌كاتێكدا
كه له‌ژێر ده‌ستی داعش له پارێزگای دێره‌زوره‌وه به‌ره‌و كه‌مپی "ئه‌لهول"ی
په‌نابه‌ران له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌ڵهاتون، كوژراون.
ئاوێنه: یه‌نس لایركه، وته‌بێژی ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری
مرۆیی رایگه‌یاند، راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 175 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه
چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن كه نیشانه‌ی نه‌خۆشیان تێدا ده‌ركه‌وتوه به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا
له‌ناوچه‌ی باغوز ده‌ربازبون و به‌شێكی زۆریان گه‌یشتونه‌ته كه‌مپی "ئه‌لهول".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامه‌و
رێگه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵدێن درێژ‌و زۆر ماندوكه‌ره.