له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكادا له‌باره‌ی
سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ئه‌گه‌ر سیستمی موشه‌كه‌ی ئێس 400 له‌ڕوسیا بكرێت،
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند؛ ناتوانن ئه‌وه
بكه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و خۆی بڕیاره‌كانی
ده‌دات.
ئاوێنه: دوێنێ سێشه‌ممه رۆبه‌رت پلادینۆ، جێگری وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌ڕونی هۆشداریان داوه‌ته توركیا
كه ئه‌گه‌ر سیستمی موشه‌كی ئێس 400 له‌ڕوسیا بكڕێت ئه‌وا روبه‌ڕوی سزای وڵاته‌كه‌ی
ده‌بێته‌وه.
رۆژی دوشه‌ممه‌ش سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریكا له‌ئه‌وروپا
و فه‌رمانده‌ی باڵا له ناتۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی نه‌دانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به
توركیا كردبوه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كه‌ی بۆ
كڕینی سیستمی ئێس 400.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌ولود
چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند"ساڵانێكی زۆر ویستومان
سیستمێكی له‌و شێوه‌یه‌ك له‌لای هاوپه‌یمانانمانه‌وه به‌ده‌ستبهێنین بۆ ئه‌وه‌ش
به ره‌سمی داوامان لێ‌كردن، به‌ڵام زۆر جار له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌مماندا دروست ده‌كه‌ن
له‌فرۆشتنی چه‌كی ساده‌شدا پێمان، پاش ئه‌وه‌ی ئێس 400مان به‌ده‌ست هێناوه ده‌ستیان
كردوه به نیشاندانی نیگه‌رانی."
وتیشی"له‌كاتێكدا ئێمه هاوپه‌یمانین له‌ناتۆ
پێویسته هاوكاری نێوانمان به‌هێزبكرێت و ئه‌وان چه‌ك به توركیا بفرۆشن هه‌ركات
داوای كرد، كاتێك ئه‌وه ناكه‌ن و توركیا له وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ چه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنێت،
نابێت ته‌ده‌خول بكه‌ن."
جه‌ختیشی كرده‌وه هیچ شتێك نییه رێ له وڵاتانی ناتۆ
بگرێت له‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌پاندنی سزا
به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی"ناتوانن به‌و جۆره بكه‌ن
كه وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن ئێوه وڵاتێكی به‌هێزن و هه‌ر چیتان بوێت ده‌یكه‌ن."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و
خۆی بڕیاره‌كانی خۆی ده‌دات.