عێراق… ئافرەتێک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
  2020-03-23       582       
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠، ئافرەتێکی تەمەن ٧٢ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩ لە شاری کەربەلا گیانی لەدەست دا.
 
ئاوێنه‌:  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای کەربەلای باشووری عێراق رایگەیاند کە ئافرەتێکی تەمەن ٧٢ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شارەکەیان گیانی لەدەست داوە.

هاوکات بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ئافرەتە لەپاڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنیشی هەبووە.

بەم جۆرەش لە ئێستادا ٢٣٣ حاڵەتی کۆرۆنا، ٥٧ چاکبوونەوە بە تەواوەتی و ٢٣ گیان لە دەستداو لە عێراق تۆمار کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×