چوار حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە موسڵ تۆماركران
  2020-03-23       316       

فەلاح تائی، بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا، ئەمڕۆ دوشەممە، چوار حاڵەتی نوێی توشبونی بە كۆرۆنا لەموسڵ راگەیاند كە لە خانەوادەی یەكەم توشبوی پارێزگاكەن كە دوێنێ راگەیەندرا.

ئاوێنە: فەلاح تائی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە موسڵ چوار حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركران و توشبوەكان لە خانەوادەی یەكەم توشبوی شارەكەن.

ئاماژەی بەوەداوە كە بەوەش ژمارەی توشبوان لە موسڵ بۆ پێنج توشبو بەرزبۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پشكنینەكانیان لەبەغدا گەڕاونەتەوە.

دوێنێ یەكەم حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا لە نەینەوا راگەیەندرا كە پیاوێكی رۆژنامەنوسە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×