2020-03-24   827     
ڤایرۆسی كۆرۆنا له وۆهان-ی سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و 78ی كه‌یسی نوێ له رۆژی 23ی ئازار تۆماركراوه.
ئاوێنە - لوقمان غه‌فوور: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌موو ئومێدێكی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له چین، به‌و پێیه‌ی له مانگی دیسێمبه‌ری 2019 له‌وێ سه‌رهه‌ڵداوه و ئه‌ویش دوای 5 رۆژ له تۆمارنه‌كردنی هیچ كه‌یسێك له شاری وۆهان كه‌چی له‌ناكاو له رۆژی 22ی ئازار-ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه 35 كه‌یش تۆماركراوه و رۆژی 23ی ئازاریش بووه‌ته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده (78) كه‌یس.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی ڤایرۆسه‌كه له شاری ۆوهان-ی كه‌رتی هێبی- چین دوو هێنده‌ی رۆژانی رابردوو تووشبوون زیادی كردووه له‌كاتێكدا هێشتا هیچ جوله‌یه‌كی هاتووچۆ له شاره‌كه دروستنه‌بۆته‌وه و شاره‌كه وه‌ك خۆیه‌تی ته‌نیا ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رووی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی تردا كراوه‌ته‌وه بۆیه لیژنه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی چین پێیوایه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه گوازراوه‌ته‌وه واته خه‌ڵكی شاره‌كانی تر گواستویانه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی چین وتیشی: جگه له‌وه‌ی سێ كه‌یسی نوێ له شاره‌كانی تری چین تۆماركراون.
كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌ردێكی كوشنده سه‌رتاپای جیهانی گرتۆته‌وه كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت. تا رۆژی 24ی ئازار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون گه‌یشتۆته 384 هه‌زار و 146 كه‌س و ئه‌وانه‌شی مردوون به نه‌خۆشییه‌كه گه‌یشتۆته 16 هه‌زار و 575 كه‌س و 105 هه‌زار و 243 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.