توشبونی دو كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا
  2020-03-25       703       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی دو كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دو توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەردو توشبوەكە پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتوی شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەوەش کۆی گشتی توشبوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 99 حاڵەت و دو مردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×