كۆرۆنا یەكەم حكومەتی ئەوروپا روخاند
  2020-03-26       1539       
سەرۆك وەزیرانی لەسەركارلادراوی كۆسۆڤۆ

بەهۆی ناڕەزایەتییەكان سەبارەت بە مامەڵەكردنی لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، پەرلەمانتارانی كۆسۆڤۆ، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان لەسەركارلاداو حكومەتەكەشی هەڵوەشایەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، پەرلەمانی كۆسۆڤۆ لەدەنگدانێكدا بڕیاری دا بە لەسەركارلادانی ئەلبین كۆرتی، سەرۆك وەزیرانی وڵات.

بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانەكە، لەكۆی 120 پەرلەمانتار، 82 پەرلەمانتار دەنگیان بە لەسەركارلادانی سەرۆك وەزیران داوە بەرامبەر بە 32 دەنگ بۆ مانەوەی و تەنها یەك پەرلەمانتاریش دەنگی نەداوە.

حكومەتەكەی ئەلبین كۆرتی، دەبێتە یەكەم حكومەتی لەسەركارلادراو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەوروپا.

حكومەتەكەی ئەلبین كۆرتی، تەنها ماوەی چوار مانگە پێكهێنراوەو پێش دەنگدانەكە، حزبە شەریكەكەی لە دەسەڵاتدا دوای رەخنەگرتن لە رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لەلایەن حكومەتەوە، داوای دەنگدانی لەپەرلەمان كرد سەبارەت بە لەسەركارلادانی كۆرتی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×