هۆشیار عەبدوڵا: لەم مانگەدا بەغدا دوو مووچەی فەرمانبەران و بڕی سێ ملیار دیناری بۆ كۆرۆنا ناردوە بۆ هەرێم
  2020-03-28       1870       
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەمانگی 3 دا بەغدا دوو موچەی فەرمانبەران لەگەڵ بڕی سێ ملیار دیناریشی بۆ رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا بۆ هەرێم ناردوە.

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسینێكدا لەئەكاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووك وەڵامی حكومەتی داوەتەوە ئاشكرایكردوە، لەم مانگەدا بەغدا دوو موچەی بۆ هەرێم كوردستان ناردوە و جارێك حكومەت نیو موچەیش دابەشنەكردوە.

ئەو پەرلەمانتارە بەبەڵگە ئاشكرایشكردوە، بەپێی ئەو هەواڵانەی كەناڵی فەرمی سەرۆكی حكومەت بێت، لە رۆژی دووی ئەم مانگەدا ۳/۲ كە كەناڵەكە بڵاویكردوەتەوە، (پشكی هەرێم بە هەوڵی مەسرور بارزانی خرایە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم) دووەمیان هەر كەناڵەكەی سەرۆكی حكومەت لە بیست و شەشی ئەم مانگە ۳/۲٦ و لەسەر زاری بەرێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی بڵاویكردۆتەوە كە پشكی هەرێم لە بەغداوە گەیشتوە.
 
رونیشكردوەتەوە، جگە لەم دوو پشكەی هەرێم كە لەماوەی ئەم دوو مانگەدا نێردراوە بۆ هەولێر بەپێی لێدوانی پەرلەمانتارێكی پارتی لە لیژنەی تەندروستی ۲٥ ی ئەم مانگە، ئەمجارەیان كەناڵەكەی سەرۆكی هەرێم بڵاویكردۆتەوە بڕی سێ ملیار دینار بۆ كۆرۆنا لە بەغداوە بۆ هەرێم هاتووە.

هۆشیار عەبدوڵا ئاشكرایشكردوە، لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲٠۱۹ بە گویرەی یاسای موازەنە تا ئێستا ۱٥ جار پشكی هەرێم تا ئەم مانگی سێیە(ئازار)هاتووە و هیچ پشكێكی هەرێم دوانەكەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×