رێژه‌ی مردن، باش و خراپی سیستمی ته‌ندروستی ده‌ره‌خات
  2020-03-31       2025       

ئا: لوقمان غه‌فوور

رێژه‌ی مردنی چه‌ند وڵاتێك كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆسی زۆر تێدا بڵاوبۆته‌وه‌ جگه‌ له‌ عیراق كه‌ وه‌ك سمپلێكی ده‌گمه‌ن وه‌رمگرتووه‌. له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌ڵمانیا كه‌مترین رێژه‌ی مردنی هه‌یه‌ تا رۆژی 31 ئازاری 2020، به‌مه‌دا ده‌ركه‌وێت ئه‌ڵمانیا به‌هێزترین سیستمی ته‌ندروستی هه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا و له‌ جیهاندا. له‌دوای ئه‌و كه‌نه‌دا، توركیا، كۆریای باشور، ئه‌مریكا، دێت کە نەگەیشتۆتە ٢٪.

پاشانیش هه‌ریه‌ك له‌ (به‌لجیكا و چین) 4%ی مردنیان هه‌یه‌ و به‌دوای ئه‌واندا (سوید و سویسراو پۆرتگال) له‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ 2%یه‌. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌ كاتێك به‌ته‌واوی ده‌ره‌كه‌وێت كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ته‌واوی كۆنترڵكرێت به‌ڵام هه‌ندێك جار رێژه‌كه‌ گۆڕانێكی گه‌وره‌ی تێدا رونادا بۆ نمونه‌ ئیتالیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ 10% رێژه‌ی مردن و چین –یش هه‌ر به‌و رێژه‌یه‌ هاتووه‌.

ئه‌مه‌ش لیسته‌كه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌ی هێل تا رۆژی 30 ئازار بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی پێویسته‌ وه‌رمگرتووه‌:

ئه‌مریكا: 1.92%
ئیتالیا: 11.41%
ئیسپانیا: 8.77%
چین: 4.04%
ئه‌لمانیا: 0.96%
فه‌ره‌نسا: 6.78%
ئێران: 6.64%
به‌ریتانیا: 6.36%
سویسرا: 2.25%
به‌لجیكا: 4.31%
هۆڵه‌ندا: 7.35%
توركیا: 1.59%
كۆریای باشور: 1.67%
سوید: 3.61%
به‌رازیل: 3.52%
كه‌نه‌دا: 1.24%
پورتگال: 2.18%
عیراق: 7.25%

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×