وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوو خزمەتگوزاری نوێی راگەیاند
  2020-03-31       681       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستنی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی هاوڵاتیان دوو خزمەتگوزاری نوێی راگەیاند.

د.سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی نوێی بەناوی فاست كەیڕ بۆ ھاووڵاتییان راگەیاند و وتی: ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە تیمێكی تەندروستی گەڕۆك و ھاووڵاتییان لە رێگای ئەم تیمەوە دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیان چارەسەری پێویست وەرگرن".

وتیشی : " ئەم دوو خزمەتگوزارییە كێشەی ھاتوچۆی ھاووڵاتییان لەمیانی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ چارەسەر دەكات".

بەرزنجی ئاشكرایشی كرد كە لەماوەیەكی نزیكدا لەرێگای پۆرتاڵێكی ناو مۆبایلەكانەوە دەتوانن تەواوی زانیارییەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینین و پۆرتالەكە ناوی كوردستان ھێڵس دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×