په‌رله‌مانتارێك بۆ به‌شیر حه‌داد: بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەو شێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە
  2020-03-31       1545       
به‌شیر حه‌داد، غالب محه‌مه‌د
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕه‌خنه‌ له‌به‌شیر حه‌داد ده‌گرێت له‌باره‌ی‌ پرسی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و ده‌ڵێت، "بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەوشێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە".

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌لێدوانێكدا باسی‌ له‌پرسی‌ كه‌مكردنه‌وه‌و ده‌ستكارییكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردبو.

ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبو، "به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ عێراق، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخی خۆی، من هیوای ئه‌وه‌ ناخوازم كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاری موچه‌ بكات، به‌ڵام ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان نزیك بۆته‌وه‌ له‌سفر، داهات نیه‌ كه‌ داهاتیش نه‌بێ چۆن ده‌توانرێت موچه‌ دابین بكرێت؟."

له‌به‌رامبه‌ردا غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەوشێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە. نازانم بە چ پێوەرێک شەرعیەت دەدەی بەدەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە".

ناوبراو له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی‌، "جەنابتان لەبری بەرگری لێکردنیان، دژایەتیان دەکەیت‌و دەڵێیت حکومەتی هەرێم دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، دەستکاری موچە بکات."

غالب محه‌مه‌د له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، "دیارە تۆ بێ ئاگای لەیاسای بودجەو ئەو پارەیەی لەعێراقەوە بۆ هەریم دێت، لەبابی (التعویچات الموڤفین)یەو بۆ 682 هەزار فەرمانبەر دێت‌و نابێ دەستکاری بکرێت، دەبێت بدرێتە ئەو ژمارە فەرمانبەرە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی دیکە کە دەمێننەوە بندیوارو کادیری حزبین‌و بچن لەداهاتی کۆمپانیاکانتان‌و گیرفانی حزبەکانتان موچەیان پێبدەن، نەک دەستکاری موچەی ئەمان بکرێت لەپێناو کادیرو بندیوارەکانی خۆتان."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بەڵێن بەفەرمانبەرانی هەرێم دەدات كه‌ بێدەنگ نابن لەسەر کەمکردنەوەی موچەو لەگەڵ هاوڕێکانیان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق داکۆکیکارێکی سەر خت دەبن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×