2020-03-31   15216     
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بێت.
ئاوێنه: رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هه‌مو ئه‌و زانیاری‌و لێدوانانه‌شی به "ده‌نگۆ" وه‌سفكرد كه له‌سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانه‌وه باسده‌كرێت له‌باره‌ی ده‌ستكارییكردن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردو ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه ده‌ستكاریی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات‌و كه‌میبكاته‌وه.