سعودیە داوا لە موسڵمانان دەكات پلان بۆ حەجی ئەمساڵ دانەنێن
  2020-04-01       791       

سعودیە داوا لە موسڵمانی جیهان دەكات، پەلەنەكەن لە دانانی پلان بۆ حەجی ئەمساڵ تاوەكو بەرچاویان سەبارەت بە پرسی كۆرۆنا رون دەبێتەوە.

ئاوێنە: محەمەد ساڵح بەنتن، وەزیری حەجی سعودیە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ خزمەتكردنی حاجیان لە هەر بارودۆخێكدا بەڵام ئەولەویەتی پاراستنی سەلامەتی حاجیانە.

وەزیری حەجی سعودیە هەروەها وتیشی: داوا لە موسڵمانان دەكەین جارێ پلان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دانەنێن تاوەكو بەرچاوڕونییەكی زیاتر سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دێتەئاراوە.

هەروەها وتی: سعودیە سەرپەرشتی و هاوكاری یەك هەزارو 200 كەس دەكات كە چونەتە ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی عەمرە بەڵام بەهۆی رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆناوە گیریان خواردوەو نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كرد كە وەزارەتەكەیان سورە لەسەر گێڕانەوەی سەرجەم ئەو پارانەی كە لەلایەن ئەو كەسانەوە دراوە پلانیان هەبوە بچنە سعودیە بۆ ئەنجامدانی عەمرە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×