وەزیری تەندروستی: قەدەغەی هاتوچۆ هاوکارمان دەبێت بۆ زاڵبون بەسەر كۆرۆنادا
  2020-04-01       408       

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی نەخۆشیی كۆرۆنا بكرێت و دەشڵێت، درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، لە هاوكارمان دەبێت بۆ زاڵبون بەسەر نەخۆشییەكەدا.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 10رۆژی دیكە، لە قازانجی هاوڵاتیاندایە و سودی زۆریشی بۆ ئێمە دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین كۆنتڕۆڵی نەخۆشیی كرۆنا لە هەرێمی كوردستان بكەین."

بەرزنجی وتیشی"درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆ ئێمە زۆر باشە و هاوكاری زۆرباشمان دەكات بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ئەو نەخۆشییەدا زاڵ بین و كۆنتڕۆڵی بكەین."

باسی لەوەش كرد"رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەین كە گومانیان لێ دەكرێت و بەشێوەیەكی گشتیش رۆژانە پشكنین بۆ 700كەس لە هەرێمی كوردستان  ئەنجام دەدەین."

ئەوەشی خستەڕو: ئەوانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە، كەرەنتین كراون و ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەشن دۆخیان زۆر باش و جێگرە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×