پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایبه‌ت ده‌كرێت بە توشبوانی كۆرۆنا
  2020-04-06       511       
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا، لە ئێستادا ئامادە کاری دەکرێت بۆ دانانی پێداویستیە پزیشکیەکان بۆ ئەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا لەو شوێنە چارەسەری پزیشکی وەربگرن. 

ئاوێنه‌: بە پێی زانیارییەکان هۆڵی پێسشانگاکەکە، ٢٥٠ قەروێلە لەخۆ دەگرێت لە ئێستا هەموو قەروێلەکان ئامادەن چاوەرێ دەکرێت پێداویستی پزیشکی بۆ دابین بکرێت.

هاوکات  ژمارەیەکی زۆر لە خێمە لە پێشانگاکە هەڵدراوە ، شوێنەکە دەبێتە شوێنی چارەسەری مەیدانی بۆ هەڵگرانی ڤایرۆوسی کۆرۆنا.

شایەنی باسە ئەمرۆ  ٤١ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران و زۆربەیان بەرکەوتەی پرسەکانی گەڕەکی کارێزان بوون.

دوای راگەیاندی حاڵەتەکانی ئەمرۆ، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ''هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە''.

دوای ٤١ حەڵەتەکەی ئەمڕۆ کۆی گشتی حاڵەتەکانی هەرێم گەیشتە ٢٧٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) و تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×