نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران
  2020-04-10       447       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆماركران كە حەوتیان بەركەوتوی توشبوانی پرسەكانی ماتەمەنی گەڕەكی كارێزانی شارەكەن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران."

وەزارەتەكە ئاشكرایكردوە كە توشبوەكان پێكهاتون لە: شەش ئافرەت و سێ پیاو كە  دانیشتوی گەڕەکەکانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی کۆری)ن و هەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

وتوشیەتی"حەوت لەوان بەرکەوتوی توشبوانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×