فه‌یسبوك و ئینستاگرام كێشه‌یان تێكه‌وت
  2019-03-13       876       

هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كێشه‌یان تێكه‌وت و به‌كارهێنه‌ران ئاسته‌نگیان بۆ دروست بو له‌چونه‌ ناو هه‌ژمارو لاپه‌ڕه‌كانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان.

ئاوێنه‌: كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه‌ ئاگادارن هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی كۆمپانیاكه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ری هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام سكاڵایان كردوه‌ كه‌ ناتوانن ئه‌و دو پێگه‌یه‌ به‌كاربهێنن.

فه‌یسبوك خۆی هۆكاری كێشه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌تۆڕه‌كه‌دا گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

هاشتاگی "#facebookdown" له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه‌و ده‌یان تویت له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوكه‌وه‌ كران.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×