حەوت كەسی دیكە لەسلێمانی توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-16       1708       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی حەوت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە چوار توشبویان دانیشتوی نێو شاری سلێمانین و سێ توشبوەكەی تر دانیشتوی ناحیەی بازیانن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو توشبوە نوێیانە، چوار توشبویان دانیشتوی شاری سلێمانین و سێ توشبوەکەی تر دانیشتوی ناحیەی بازیانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×