بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار ، سلێمانی کەسێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسیتر برینداربو
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، ڕائد کارزان مجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) لە نزیک گوندی "تازەدێ "بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بی ئێم ، کەسیک گیانی لەدەستدا".
وتیشی : "ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و شەش کەسیتر بەسەختی بریندار بوون".
هێمای بۆئەوەشکرد "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆ دەستی پێکردوە".
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی (1997) دانیشتوی قەزای کەلارە، لە رووداوەکەدا هاوسەرەکەی و دوو منداڵی برینداربوون، لە ئێستادا لە بەشی فریاکەوتنی (شەهید هەژار) چارەسەر وەردەگرن.