2020-05-25   422     
بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا دو هەزار و ٢٣ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بۆ ١٣٧ هەزار و ٧٢٤ حاڵەت بەرزبوەتەوە.
ئاوێنه: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئه‌و وڵاته، کیانوش جیهانپور، ئاشكرایكردووه كه له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٤ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٤٥١ كه‌س و، ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٧ هەزار و ٧٢٤ كەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران جیهانپور، باسی له‌وه كرد كه باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٥٨٥ تووشبووی په‌تاكه ناجێگیره و، تا ئێستا ١٠٧ هه‌زار و ٧١٣ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جیهانپور باسی له‌وه كرد پارێزگای خوزستان زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی توشبوون تیایدا تۆماركراوه و، له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له پێنج پارێزگادا یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه و له ١٩ پارێزگاشدا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه تۆمارنه‌كراوه.