"پارتی بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵدا چوارده‌مین کۆنگرەی خۆی لەدھۆك ببەستێت"
  2020-05-29       715       
به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئه‌و حزبه‌، پارتی ديموكراتى كوردستان بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵدا چوارده‌مین کۆنگرەی خۆی لەشاری‌ دھۆك ببەستێت.

ئاوێنه‌: عەلی تەتەر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەمیدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگەیاندووه‌، پارتی بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵ چوارده‌مین کۆنگرەی خۆی لەشاری دھۆك ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش ده‌ستی به‌ئامادەكاریه‌كانی  كردووه‌.

وتوشییه‌تی‌، پارتی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی بكات به‌یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتوترین كۆنگره‌كانی‌و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌كۆنگره‌كانی پێشو جیاوازتر بێت.

پارتی دیموكراتی‌ كوردستان له‌ساڵی 1946 دامه‌زراوه‌و تائێستا 13 كۆنگره‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×