به‌ده‌ل به‌رواری، مامۆستا ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك ئازادكرا
  2020-05-31       615       

به‌ده‌ل به‌رواری، یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ بوو كه‌ ده‌ستگیركرا و تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوایی ١٦ رۆژ زیندانی كردن‌  ئازاد كرا.

ئاوێنه‌: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و مووچه‌خۆران له‌ شاری دهۆك خۆپیشاندانیان كرد و داوایانكرد مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌رییان ده‌ستگیركرد.

ده‌ستگیركردن و هێشتنه‌وه‌ی به‌ده‌ل به‌رواری له‌ رۆژانی رابردوودا ناڕه‌زایی رێكخراوه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌ و داوای ئازادكردنیان ده‌كرد.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×