وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرتاسەری هەرێم راگەیاند
  2020-06-01       1153       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ئەمشەوەوە لەنێوان پارێزگاو ئیدارەی سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و لەسبەی سەعات 6ی ئێوارەوە لەناو گشت پارێزگاكان و ئیدارەی سەربەخۆكان قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە جێبەجێ دەكرێت تاوەكو 6ی حوزەیزان سەعات 12ی شەو، هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.


ئاوێنە: ئەمشەو یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا لەدوای هەڵكشانی ژمارەی توشبوان، قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا دەوام لە گشت فەرمانگەكان رادەگیرێت جگە لە وەزیرەكان و ستافی نوسینگەكانیان.


دەقی بەیاننامەكە...

 

 


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×