كاسبكارانی كه‌لار: هەر بڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ كردن نیە و پابەندی نابین
  2020-06-01       797       

ئاوێنە  - ئه‌یاد محه‌مه‌د: دوکاندارو پیشەوەرانی کەلار لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆئەوەدەکەن پابەند نابن بە بڕیاری داخستنی بازاڕ و دوکانەکانیان و دەڵێن "بۆماوەی دوو مانگ لەژێر یاسایەکی هەڕەمەکی بێ پلان و بێ قەرەبوو کاری خۆمانمان ڕاگرت! هیچ خاوەن بڕیارێک نەهات قەرەبووی زەرەروزیانمان بکاتەوە، لێرەوە داواتان لێ دەکەین، لەژیر ڕێنمایی تەندروستی بڕیار دەربکەن، نەک ئفلیج کردنی بازاڕ و ڕاگرتن کاری ڕۆژانەی خەڵک!".

هەرلەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە:" خۆتان ئاگاداری دۆخی ژیانوگوزەرانی ڕۆژانەی خەڵکن،هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە ڕێکاری تەندروستی".

لەکۆتایدا ئاماژەیان بەوەکردوە "لەئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لایەنی ئەمنی و حکومی لێی بەرپرسە".

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە.
بۆ/
بەڕێــــــزان.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
قایمقامیەتی قەزای کەلار.
ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان.

بەڕێزان لەماوەی ڕابردوودا ئێمە وەکو سەرجەم دووکاندار،پیشەوەر،خواردنگەو هۆڵی لەشجوانی،مۆبایل فرۆش،نورینگە،خاوەن کافتریا و چاخانەکان،سایەقی تەکسی و دەسگێڕوو.....تا.
بۆماوەی دوومانگ لەژێر یاسایەکی هەڕەمەکی بێ پلان و بێ قەرەبوو کاری خۆمانمان ڕاگرت!هیچ خاوەن بڕیارێک نەهات قەرەبووی زەرەروزیانمان بکاتەوە،لێرەوە داواتان لێ دەکەین،لەژیر ڕێنمایی تەندروستی بڕیار دەربکەن،نەک ئفلیج کردنی بازاڕ و ڕاگرتن کاری ڕۆژانەی خەڵک!!
خۆتان ئاگاداری دۆخی ژیانوگوزەرانی ڕۆژانەی خەڵکن،هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە ڕێکاری تەندروستی..
بەیارمەتی خوا ئەم دۆخە تێدەپەڕێ،مێژوو وەفاوجوانی بەرپرسیاریتان بۆ دەنوسێتەوە،لەئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لایەنی ئەمنی و حکومی لێی بەرپرسە..
   ‌          لەگەڵ ڕێزی هەموو پیشەوەرانی شار.
دوشەممە
۱ی٦ی۲۰۲۰

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×