دهۆك..33 كەس لە داوەتێكی نانخواردندا توشی كۆرۆنا بون
  2020-06-03       399       

درەنگانی شەوی رابردو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 33 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران كە سەرجەمیان لە بەشدارییان لە داوەتێكی نانخواردندا بەر توشبویەكی پێشو كەوتون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، 33 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران كە 12 پیاو و 15 ئافرەت و شەش منداڵن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبوەكان ھەمویان بەرکەوتوی توشبویەکی پێشون لە بەشداربونیان لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتوی ناو شاری دهۆكن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×