به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى داوا لە ھاوڵاتیان دەکات تا ١٥ی مانگ پارەی کارەبا بدەن
  2020-06-04       1101       
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، کە لەسەرەتای هەفتەى داهاتووەوە تاکو بەرواری ١٥ی ئەم مانگە ئەگەر پارەى کارەباکانیان بدەن، حکومەت لەسەدا ١٥ لێیان خۆشدەبێت.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بەكۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵى) ئاگادار ده‌كاتەوە كه‌ تا ڕۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێخۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له‌ وه‌ربگرن و له‌ به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رامانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×