راوێژكارێكی سەرۆكی پەرلەمان: هەندێك لایەنی كوردی یارمەتی توركیایان داوە بۆ هاتنە نێو عێراق
  2020-07-03       1990       

بورهانەدین ئیسحاق، راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بۆردومان و لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق پێچەوانەی بەهاكانی دراوسێیەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەو عێراق سکاڵای خۆی لەسەر تورکیا دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەشڵێت: هەندێك لایەنی سیاسی كوردی یارمەتی توركیایان داوە بۆ هاتنە نێو خاكی عێراق.

ئاوێنە: بورهانەدین ئیسحاق، ئەمڕۆ هەینی، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، رایگەیاند "بۆردومانەکانی تورکیا دەیانکات و لەشکرکێشی و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر خاکی عێراق، پێچەوانەی هەمو بەهاکانی دراوسێیەتی و ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە عێراق بە تورکیا و بە هەمو جیهانەوە دەبەستنەوە."

بورهانەدین ئیسحاق وتویەتی، عێراق سکاڵای خۆی لەسەر تورکیا دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان.

ئەوەشی خستۆتەڕو: ئەگەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەم کێشەیە لەگەڵ تورکیادا چارەسەرنەکراو ئەنکەرە درێژەی دا بەو لەشکرکێشی و پێشێلکارییانە ئەوا عێراق بە ئاڕاستەی جیهانی عەرەبی و لایەنی تریشدا دەڕوات بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە.

وتوشیەتی"پەیوەندییەکی باش بە ئەمریکامانەوە دەبەستێتەوە، هەروەها بونی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش لە عێراقدا کاریگەری خۆیانیان هەیە، هەرچەندە تورکیا ئەندامی ناتۆیە بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر لەم جۆرە سیاسەتانە، ئەوا نە ئەمریکا و نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەو دەستدرێژیانەی تورکیا قایل نابن."

سەبارەت بە هاوکاری نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم دۆسیەیە، ڕاوێژکارەكەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی"هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی کورد، کۆمەک و یارمەتی ئەو تورکانەیان داوە کە هاتونەتە ناو خاکی وڵاتەکەوەو هەندێک لە لایەنەکانی تریش دژی ئەو پێشێلکارییەن. ئەم دابەشبونە لەسەر دەستێوەردان و لەسەر بۆردومانەکانی ئێرانیش لەناو کورددا هەیە، هەر بۆیە حکومەتی عێراق لە وتوێژدایە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا تا ئەم جۆرە ئاڵۆزیانە تێبپەڕێندرێن، لە کاتێکدا عێراق بە یەک چاو سەیری هەمو پێشێلکارییەکان دەکات."

بورهانەدین ئیسحاق وتوشیەتی"لەو بڕوایەدا نییە حکومەتی عێراق هەرگیز قایل بێت بەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر بێنە ناو خاکی وڵاتەکەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "حکومەتی عێراق نایەوێت هێزەکانی تورکیا یان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، پۆلیسی عێراقی لە بنکە سنورییەکان دەربکەن و هێزی خۆیانیان تیادا دابنێن یان دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن بەسەر ناوچەکاندا."

وتوشیەتی"ئەگەر حکومەتی عێراق بە وەها پێشنیارێک قایل ببوایە، ئەوا دۆسیەکەی نەدەبردە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×