هەپەگە كوژرانی نۆ سەربازی توركیای لە هەفتانین راگەیاند
  2020-07-05       1096       

هەپەگە رایگەیاند: لە چالاكی گەریلادا لە "هەفتانین"ی باشوری كوردستان نۆ سەرباز و لە ناوچەی "چەلێ"ی باكوری كوردستان چوار سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزەكانیان بەردەوامن لە روبەڕوبونەوەی هێرشی سوپای توركیا لەناوچەی هەفتانینی باشوری كوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا لە رۆژانی 2 و 4ی ئەم مانگە لە چالاكی گەریلادا لە گردی شەهید بێریتان دو سەربازی توركیا كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە رۆژانی 3 و 4ی ئەم مانگەش لە چەند چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی تەپێ تونێلی شەشدارا دژ بە سوپای توركیا سێ سەرباز كوژراون.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمڕۆ 5ی تەمموز لە چالاكییەكی گەریلادا دژ بە سوپای توركیا لە گردی دوپشك، چوار سەربازی دیكەی ئەو سوپایە كوژراون.

سەبارەت بە چالاكی گەریلاش لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە باكوری كوردستان لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە لە گردی سوری ناوچەكە گەریلا گورزی گەورەیان لە دو بارەگاو سەنگەری سوپای توركیادا داوەو لەو چالاكییەدا چوار سەربازی سوپاكە كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×