وتەبێژی سەربازیی كازمی: پێشمەرگە ناگەڕێتەوە كەركوك
  2020-07-06       1666       

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی رەسمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی، رەتیكردەوە پێشمەرگە بگەڕێتەوە پارێزگای كەركوك و ئاماژە بە ئامانجی ئەو ژورانەی هەماهەنگیش دەدات كە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دروستكردنیان لە ناوچە جێناكۆكەكان، رێككەوتون.

ئاوێنە: یەحیا رەسوڵ، ئەمڕۆ دوشەممە، بە ئاژانسی هەواڵیی رەسمی عێراقی راگەیاند: ئەو ژورانەی هەماهەنگی كە تاوتوێكراون بۆ ئەوەی لە پارێزگاكانی دیالە، كەركوك و نەینەوا دروست بكرێن، نوێنەری هەریەكە لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و یەكە سەربازییەكان و وەزارەتی پێشمەرگە لەخۆدەگرن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ژورەكانی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی لەخۆدەگرن بۆ چاودێریكردنی جوڵەی چەكدارانی داعش.

جەختیشی كردۆتەوە كە "هیچ گەڕانەوەیەكی پێشمەرگە بۆ كەركوك یان ناوچەكانی دیكە لە ئارادا نییە."

دوای ئەوەی شەوی رابردو لاپەڕەی رەسمی هێزی ئاسمانی عێراق لە فەیسبوك، لەزاری جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەوە رایگەیاند كە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق رێككەوتون لەسەر دروستكردنی چوار ژوری هەماهەنگی هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان، ئەمڕۆ نوێنەرانی پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند"لە پێشهاتێكی مەترسیدارو پێچەوانەی دەستوردا، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رەزامەندی داوە لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ژوری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای كەركوك."

پەرلەمانتارانی ئەو دو پێكهاتەیە ئەوەشیان خستەڕو كە بەتەواوی ئەو هەنگاوەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رەتدەكەنەوە كە بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەو هەنگاوەی ناوە "بەبێ ئەوەی بۆچونی پێكهاتەكانی ئێمە وەربگرێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×