2020-07-10   1198     
حه‌سیبه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، توشبونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئاوێنە: حەسیبە عەبدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگه‌یاند: "كۆرۆنا درۆ نییه، خه‌و و هه‌ناسه‌ت لێ حه‌رام ده‌كات، ئازار ده‌گه‌یه‌نێته جومگه‌كانت و ئازاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه كه وه‌ك كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ ده‌رده‌كه‌ویت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن تا ده‌توانن، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نزیكی مردنت ده‌كاته‌وه".
لە ئێستادا حەسیبە عەبدوڵا ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە كردووه و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
حەسیبە عەبدوڵا له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیدا، به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا.