2020-07-10   1687     
مه‌لا كرێكار
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی مه‌لا كرێكار له‌ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چو، دادگای ئیتاڵیا سزاى 12 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر مه‌لا كرێكاردا سه‌پاند.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی دوربینی نزیك له‌مه‌لا كرێكار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی مه‌لا كرێكار له‌ئیتاڵیا له‌ڕێی ڤیدۆ لینكه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، دواتر دادگا بڕیاریدا كه سزاكه‌ی پێشوی وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه كه بریتییه له 12 ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو.
نەجمەدین فەرەج کەریم ناسراو به‌مەلا کرێکار، ئه‌میری پێشوی گروپی ئه‌نسار ئیسلام بو، لەلایەن دادگای ئیتاڵیاوە به‌شێوه‌ی غیابی حوکمی 12 ساڵ زیندانیکردنی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کاری "تیرۆریستی" بەسەردا سه‌پاندبو.
پێگه‌ی دوربین رایگه‌یاندووه، "مامۆستا كرێكار‌و برایانی تر له‌ڕێی ڤیدۆ لینكه‌وه به‌شداری دادگاكه‌ی ئه‌مرۆ بون. له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك قسه‌كانی مامۆستایان له‌په‌یوه‌ندییه ڤیدۆكۆنفرانسه‌كه‌دا پچڕاندووه، مامۆستا كرێكاریش وتویه‌تی: ئێوه 12 ساڵ حوكمتان به‌سه‌ر مندا سه‌پاندووه، كه‌چی ئاماده‌نین سێ كاتژمێر گوێم بۆ بگرن! ئه‌م دادگاییه وه‌كو دادگای میسر ده‌بینم و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كی تێدا نابینم!".