هێزێکی کۆماندۆی سوپای تورکیا لەڕێگەی هێلیکپۆپتەرەوە لەچیای شاقولێ دابەزیون
  2020-07-10       1084       

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی‌، هێزێکی کۆماندۆی سوپای تورکیا لەڕێگەی هێلیکپۆپتەرەوە لەچیای شاقولێ لەنزیک شارۆچکەی دەرکار دابەزیون‌و جێگیربون. 

ئاوێنه‌: زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دەرکار بەروداوی راگه‌یاندووه‌، هێزەکە نزیکەی شەش کیلۆمەتر لەرێگەی سەرەکی نێوان زاخۆو دەرکار دورن. 

راشیگه‌یاندووه‌، "دوو هێلیکۆپتەری دیکەی سوپای تورکیا چاودێری ئەو هێزەیان کردووەو پاراستویانن. تاوەکو ئێستاش ژمارەی سەربازانی ئەو هێزە نەزانراوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×