ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.
ئاوێنه: بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.
كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.
بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.