ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دەبێتە پشووی فەرمی
  2020-07-12       916       

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دەبێتە پشووی فەرمی.

ئاوێنه‌: بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، ڕۆژی 14ی تەمموز بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەمموز و ڕاگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عیراق دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

لەمساڵدا ئەو ڕۆژە پشووە دەكەوێتە ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیەوە و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو پشووە بڵاونەكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×