سلێمانی..زیاتر لە 430 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونەوەیان پلازمایان بەخشیوە
  2020-07-16       222       
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: تا ئێستا زیاتر لە 420 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونەوەیان پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: تا ئێستا ٤٣١ هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

بەگوێرەی دوائاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی خاوەنی بەرزترین تۆماری توشبون و گیانلەدەستدانە بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ئامارەكە، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزارو 928 كەس توشوی كۆرۆنا بون و لەوانە سێ هەزارو 338 كەسیان چاكبونەتەوەو 303 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوەو ئێستاش سێ هەزارو 287 توشبو لەژێر چارەسەردان.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×