سەرەڕای پشوی جەژن دابه‌شكردنی موچه‌ لە عیراق به‌رده‌وامه‌
  2020-08-01       641       

سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی جەژنی قوربان، بەڵام لە عیراق دابەشكردنی مووچەی هیزە ئەمنییەكان و فەرمانگەكانی پاسپۆرت دەستی پێكرد و بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم-یش دەگرێتەوە.

ئاوێنه‌: بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەستاین كردووە بە دابەشكردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە مووچەی لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، كە دەكەونە سنووری پارێزگای میسان دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كارمەندان دەتوانن لە هەر شوێنێك بن مووچەكانیان وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستان، كە بریتین لە ڕەگەزنامە و مانەوە و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە خەرج دەكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×