2020-08-01   352     
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وا بڕیارە دوای جەژنی قوربان شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.
ئاوێنه: مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: بڕیارە دوای جەژن شاندی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەداراییەکان سەردانی بەغدا بکەن.
نەجار، ڕاشیگەیاند: "لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا بۆیە چوونی شاندی هەرێم ئەمجارە بێ دەستکەوت نابێت''.
سەبارەت بە داواکاری و داخوازییەکانی هەردوولا، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە وەک هەرێمی کوردستان داوای شایستەداراییەکانمان کردووە کە مافی مووچەخۆرانە دڵنیام کە لێکنزیکبوونەوە و لێک تێگەیشتنی باش هەیە بۆیە ڕێککەوتن دەکرێت لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان''.