ڕۆژنامەنوسێكی ئابوری: وەزارەتی دارایی كۆڵەوارە لە بواری ژمێریاریدا
  2020-08-01       731       

ڕۆژنامەنوسێكی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی هەرێم لە بەشێكی وتەكانی نێو پەڕلەمانی كوردستان، بەفەرمی دەری دەخات، كە لە %21ی مووچە دەفەوتێت و لە ھێچ بارێكدا ناگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران، دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی كۆڵەوارە لە بواری ژمێریاریدا”.

ئاوێنه‌:  وریا حسێن، ڕۆژنامەنووسی ئابوری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند، “بە گوێرەی یاسا دەبێت وەزیری دارایی لە سەر ئەم قسەیەی لێچینەوەی لێبكرێت، چونكە لە قانوونی “ئسوڵی محسابە” دا ھەموو پارەیەك چ دەوڵەت وەریدەگرێت چ دەیدات، دەبێت بڕواتە ژمارە حسابی خۆیەوە و قەیدی ژمێریاری پێبكرێت “.

وتیشی، “ئەم وتەیەی وەزیری دارایی بەفەرمی دەری دەخات، كە لە %21ی مووچە دەفەوتێت و لە ھێچ بارێكدا ناگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران”.

دەشڵێت: “وەزارەتی دارایی كۆڵەوارە لە بواری ژمێریاریدا، چونكە مەعقول نیە كەسێك بە وەزیری نەوتووە ئەم كارەی جەنابت دەیكەیت، بەدەرە لە ئسوڵی محاسەبی”.

وریا ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كورستان، وەكو چۆن ڕاپۆرتێكی زۆر ناشیانەیان نووسی بوو، ھاوكات شارەزاش نین لە بوارەكەی خۆیان، ئەگەرنا دەبوو وەزیر بوەستێنن و بڵێن، “ئەو وتەیەی بەرێزت دەیكەیت یاسایی نییە و دەبێت حسابێكی تایبەت بۆ ئەو پارەیە بكەنەوە، لە سەر شانتان وەكو قەرز بینووسن خوام ئەكرد ١٠٠ ساڵی ئەو پارەیەتان ئەدایەوە”.

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئابورییە هێمای بۆ ئەوەشكرد، “فەرمانبەر دەكرێت، كە لە باری ناچاریدا برێك لە موستەحەقاتی خۆی وەكو پاشكەوت یان ھەر ناوێكی دیكە تەئخیر وەربگرێت، ئەگەر نا شتی وانیە و ھەر وەرینەگرێت، بە پێچەوانەوە ئەو كارە دەبێتە زۆرە ملێ، ئەگەر وایە با بە زۆرە ملێ قەرزەكەی دانا غازیش ملیارێكی نەدرایە بزانم دەتانتوانی ئەو كارە بكەن “.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×