سێ بەندی پەیمانی سیڤەر کە تایبەت بون بەکورد
  2020-08-10       4031       

ئا: ئاوێنە



١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠ لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی‌و دەوڵەتە هاوپەیمانەكانی سەركەوتوی جەنگ مۆركرا، کە (13) بەش‌و (433) بەند پێكهاتبو، لەبەشی (3)دا سێ بەندی (62–63 –64) ئامژە بەكوردو ئایندەی كوردستان دەکات.


پەیمانی سیڤەر بەیەکەم پەیماننامەی نێودەوڵەتی دادەنرێ كە باسی كورد بكات، دەقی ئەو بەندانەی پەیمـانی سیـڤەر كەتایبەت بوون بەكورد،ئەم سێ بەندەیە:


بەندی 62/ دەبێت كۆمسیۆنی ئەستەمبۆل بەفەرمی دەستنیشانی سێ نوێنەر بكات، ئەوانیش نوێنەری بەریتانی‌و فەرەنسی‌و ئیتالی بن، هەتا شەش مانگ دوای مۆركردنی ئەو پەیماننامەیە ئەو كۆمسیۆنە دەبێت نەخشەیەك بۆ ئۆتۆنۆمی ئەو ناوچانە ئامادە بكات كە زۆربەی دانیشتوانەكانی كوردن، لە ڕۆژهەڵاتی روباری فورات‌و باشوری ئەرمینیا سنوریان بۆ دەست نیشان بكرێت. ئەگەر كۆمسیۆن نەیتوانی بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات ئەوا نوێنەرەكان دەتوانن لەگەڵ حكومەتەكانیان تاوتوێی ئەم بابەتە بكەن، پاراستنی مافی ئاشوریەكان و كەمە نەتەوەكانی تریش دەستەبەر بکەن.


بەندی 63/  حكومەتی توركیا پابەند دەبێت بۆ هەر بڕیارێك كەوا كۆمسیۆن دەریبكات كە لەبەندی (62) ئاماژەی پێكراوە، دەبێت لەماوەی سێ مانگدا لەپاش دەركردنی بڕیارەكە جێبەجێیان بكات.


بەندی 64/ تا ساڵێك لەپاش ئیمزاكردنی ئەو پەیمانە ئەگەر كوردەكانی دانیشتوی روباری فورات‌و باشوری ئەرمینیا جیا نەبنەوە لەتوركیا، دەبێ بەئەنجومەنی كۆمەڵی نەتەوەكان ڕابگەیەنن‌و ئەنجومەنیش دانی بەوەدانا كە ئەوان دەتوانن سەربەخۆ بژین ئەوا حكومەتی توركیا دەبێ رەزامەند بێت‌و دەستبەرداری ئەو ناوچانە بێت، دەبێت توركیا دەست لەمافی ئەو ناوچانە هەڵبگرێت، مافەكانیش بەگوێرەی ڕێكەوتنی هاوپەیمانان‌و توركیا دەبێت. كوردەكانی ویلایەتی موسڵیش ئەگەر خوازیاری جیابوونەوەن بەویستی خۆیان ئەوا هاوپەیمانان هیچ ڕێگریەك ناكەن بچنە پاڵ حكومەتە كوردیەكەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×