ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان له پشكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، وه‌ك ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن داوای جێگری سه‌رۆكی
هه‌رێممان كردوه‌و له‌گه‌ڵ پارتی-ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێككه‌وتوین.
ئاوێنه: ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول، له‌لێدوانێكدا بۆ
"راچڵه‌كین" سه‌باره‌ت به زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم وتی"ئێمه
داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێممان كردوه به ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆمانی ده‌زانین
ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌و پۆستانه‌ی لایه‌نه‌كانی تر وه‌ریانگرتوه له گفتوگۆی
پێكهێنانی حكومه‌تدا."
وتیشی "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی
حكومه‌ت پێكده‌هێنن و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێوه‌ی مه‌بده‌ئی
ئێمه رێككه‌وتوین له‌سه‌ری و پرسی زیادكردنی جێگرێكی تریش بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی
به‌ئێمه‌وه نییه وه‌ك یه‌كێتی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به لایه‌نی یه‌كه‌می براوه‌ی
هه‌ڵبژاردن و ئه‌و لایه‌نه‌وه هه‌یه كه ناڕازین."
سه‌باره‌ت به
تۆمه‌تباركردنی یه‌كێتی به دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی
حكومه‌ت، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وتی"ئه‌و قسانه غه‌دره له یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی یه‌كێتی، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه
یه‌كێتی حزبێكی تێكۆشه‌ر و فیداكاربوه و تێكۆشانێكی زۆری كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و یه‌كێتی هه‌رگیز رێگرنه‌بوه له خزمه‌تكردن
و په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وه‌ك یه‌كێتی له 10 رۆژی رابردودا و دوای
گفتوگۆیه‌كی چڕ، گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌و پرسه‌ی لای ئێمه یه‌كلایی بۆته‌وه."